Psalms 16:8-11
8هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم.
9بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،
تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،
10چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،
هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ ▼
▼مەبەستی ئەوەی بۆ خودا تەرخان کراوە، وەک مەسیح.
لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.11ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،
تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،
خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.
Copyright information for
CkbKSS